لە سەرەتادا دەبێت شوکری خوای (منان) بکەین کە یارمەتی داین بە ساڵی نوێ و ڕەمەزانێکی تر  بگەین.

چاک ئەزانین کە هەر ساڵیک نەورۆز و سەرەتای ساڵی نوێ دە ڕۆژژمێری هەتاویدا و بە تایبەتی دە ڕۆژژمێری ئێرانی جەلالیدا بە ڕێکوپێکی و سەقامگیرێکی سەرسوڕھێنەر دوباره دەبێتەوە دە حاڵێکدا کە ڕەمەزان بە پێچەوانەی نەورۆز بە هۆکاری بنەمای مانگی ئەو بە گۆڕانکارییەکی جاروبار، هەر چوار وەرزەکانی ساڵ تێدەپەڕێنێ و هەر ساڵێک دە ڕۆژ دێتە پێشەوە تا پێویستی گۆڕین و گۆرانکاری وەبیر ئیمانداران بێنێتەوە و هەڵبەت گۆڕین و گۆرانکارییەکی باش بەرەو پێش. ئاشکرایە کە دەبێت نهێنی سروشت دەو گۆرین و کامڵ بوونەدا بە دوایدا بگەرێین، هەروەها( یونسکو) دە دوایین پێناسەی خۆی لە خوێندەواریدا ئەوی نە دە توانایی خوێندن و نووسین و یا دە فێربوونی زمانی بێگانە یا فێربوونی شارەزایێکانی وەکوو كامپیۆتێر بەڵکوو دە توانایی گۆرانی ئادەمی لەسەر بنەمای زانیارییەکانی پێناسە دەکات و هەڵبەت خوای(یونسکو) سەدەها پێش لەوی لە زانستی بە واتای قورئانی، هەر ئەو لێکدانەوەی مەبەست کردووە.

شێوازی ژیانی ئێمە بە خودی خواردن و نووستن و ڕەوشتی و تایبەتمەندییەکانی دیکەی ژیان، خۆی نیشان دەدات کە هەر ئێستا بە ئێش و ئازارێکی زۆر وەکوو: زۆرخۆری، قەڵەوی، کەم بزووتن، پارێزنەکردن و بێ خەوی، تووش بووە. ڕەمەزان هاتووە تا په‌له‌پیتکە لە ئێمە بدات کە دەبێ دە ئەو شێوازی ژیانەدا گۆڕان درووست بکەین و ئێمە بۆلای خۆمان بانگهێشت دەکات کە ئەی مرۆڤ بۆ کوێ؟ ئایا ڕەمەزان تەنیا بە واتای برسیەتی و تینوێتی و دووری لە چێژەکانە و بەس؟ یا ڕۆژوو زیاتر لە لاشەی مرۆڤ ڕۆح و ڕەوانیشی لەخۆ دەگرێتەوە؟ دەبێ بگوترێ ڕەمەزان یەک قوتوویە بە ڕواڵەت یەک دەزگایە لە ماناکان و ڕەوشتەکانی هەڵسوکەوت کە هاتووە تا ئێمە بە خۆمان بێنێتەوە و بۆ ڕێگەی میانه‌ڕه‌وی‌بمانگەڕێنێتەوە. قوتووی خودایی ڕەمەزان واتا خۆ بواردن و پارێزی توند واتا لە کاتی ئەوپەڕی خۆپاراستن و پارێزی خوایی گرتن ڕۆیشتن بۆ ناخی خۆت، ڕەمەزان واتا خۆناسین واتا خواناسین، ڕەمەزان واتا گۆشەنشینی، واتا خوێندنەوەی قورئان، ڕەمەزان واتا بەخشین و لێبوردن واتا سیلەی ڕوحمێ و هاوپێوەندی‌، واتا خۆشی و شادی و دە یەک وشەدا، ڕەمەزان واتا قوتووی دڵسۆزی سەبارەت بە خۆمان، بنەماڵەکانمان و بەندەکانی دیکەی خوا تا بتوانین ڕێگە بۆلای هەوارگەی مەبەست کە خوای دڵسۆزییەکانە بکەینەوە.

ڕۆژوو بە واتای پارێزکردنە و نە پارێزکردنی ئاسایی بەڵکوو زۆر پارێز کردن، خۆڕاگری، خۆداری و دەمگرتنەوە بە مەبەستی بەندایەتی بۆ خوای بێ‌نیاز‌ە، مرۆڤ ئەگەر بە درێژایی ڕۆژ لە خواردن و خواردەمەنی و چێژی خواردنەوە خۆڕاگری بکات و تەنانەت نە تەنیا دە ڕەمەزاندا بەڵکوو دە تەواوی ڕۆژەکانی ساڵیشدا، لێو لە هیچ نەدات بەڵام لە کاتی شەودا نە تەنیا قەرەبووی لەدەست چوو بکاتەوە بەڵکوو بە زۆرخۆری و زێدەڕۆیی کێش و چەورێکانی زۆرتر بکات، دە ڕاستیدا هیچ ڕۆژوویێکی نەگرتووە، ئەگەر بەندە بە ڕۆژوو بە ڕێژەی تەمبەڵێکان،  زۆر خەوتنەکان و لەش‌گرانێکانی زیاد بێت، ئەوە خۆ بواردنی ڕەمەزانی جێبەجێ نەبووە بەڵکوو خۆ بواردن و پارێزی ئاساییشی شکاندووە، ئەگەر ڕەمەزان مرۆڤ خۆشحاڵ نەکات و شەوق و شادی و بوون لە مزگەوت و گۆشەنشینی و شەونخوونی هان‌نەدات لە ڕاستیدا ڕۆژوویێک دە کاردا نییە، ئەگەر بەندەی خوا دڵی نەرم نەبوو و بەڵکوو بە دەمارگیری و توندوتیژی و تووڕەوتۆسنی زیاد بوو، کامە ڕۆژووی گرتووە؟ ڕەمەزان دەبێ دە مرۆڤدا خەڵوەت و چۆڵی درووست بکات کە بەوی لە قەڕەباڵغی و پەتای ڕۆژانە و سەرقاڵیێکانێ ئێگجار زۆری بێتە دەرەوە و بە بێدەنگی و بیرکردنەوە لە زۆر قسەکردن و چەنەدرێژی ڕزگاری بێت و بە میانەڕەوی دە خواردن و نووستن و چێژ هاوئاهەنگ بێت، ڕۆژووگر دەبێ لە کاناڵی خێر، سەرفترە و خوێن‌‌بایی بە دڵی بەندەکانی خوا کاناڵ لێدات و بە دووری لە زێدەڕۆیی و هەڵەخەرجی، جیهان ئاوەدان بکات و ژینگەی خۆی ڕێکوپێک بکات. خۆ بواردنی ڕەمەزانی دەبێ مرۆڤ بە خواپەرستی خوایی بگەیێنێت تا هەست بە بەرپرسیارێتی بکات و ئومێد داگیرسێنێ. خواپەرستییە کە مرۆڤ لە کەمتەرخەمی، بێ هاندەری لە لەناوچوونی تەمەن و سەرمایە، لەخۆنامۆیی و پەرێشانی ڕزگار دەکات و بە خۆشحاڵی بە ژیانی وی مانای هەتاهەتایی و بێ‌‌بڕانەوە دەبەخشێت تا لەکۆتاییدا(مطاف) جێگەی تەواف بە بەرزبوونەوە بۆلای خوا، تاجی بەندەیی لەسەر سەری دانێت و دە دونیا و قیامەتدا بە ڕزگاری بەهرەمەند بێت.

ئینشائەڵڵاھ ڕەمەزانی ئێمەش ئەمجۆرە بێت.